داڕمانی سەقفی مۆڵێکی بازرگانی لە وڵاتی پیرۆ: ٣ کوژراو و ٧٤ بریندار

بەهۆی داڕمانی سەقفی مۆڵێکی بازرگانی لە وڵاتی پیرۆ ٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧٤ کەسیش برینداربوون.
سەقفی مۆڵی بازرگانی ڕیاڵ پلازا لە شاری تروخیلۆ لە وڵاتی پیرۆ داڕما.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە رووداوەکەدا ٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٧٤ کەسیش برینداربوون.
هەوڵەکانی گەڕان بەدوای ئەو کەسانەی لە ژێر داروپەردوودا گیریان خواردووە بەردەوامە.
تا ئێستا هۆکاری داڕمانی سەقفەکە نەزانراوە.
سەبارەت بە رووداوەکە لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی پەروەردەی نیشتمانی و خوێندنی باڵا لە کەرتی غەززە سەرەڕای ئەو وێرانکارییە گەورەیەی کە بەهۆی کۆمەڵکوژی سەهیۆنییەکانەوە هاتە ئاراوە، دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی راگەیاند.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٨ هەزار و ٣٣٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١١ هەزار و ٧٥٣ کەس.
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی دەستی بە هێرشێکی نوێ بۆ سەر شار و کەمپی جەنین لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو کرد.
لە نێجیریا لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان پاسێک و بارهەڵگرێک لانیکەم ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا.